English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێستگەی كارەبای كەسنەزان به‌گه‌ڕ ده‌خرێت
2020-07-19 [05:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیارە سبەی دووشەممە بە چاودێریی مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، وێستگەی ١٣٢ kvی كەسنەزان بكەوێتە كار.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، رايگەیاند،"سبەی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە چاودێریی مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، وێستگەی ١٣٢ kvی كەسنەزان دەكرێتەوە و دەكەوێتە كار".

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا گوتیشی، "پڕۆژەی گۆڕینی وێستگەی كارەبای كەسنەزان پێشتر دەست بە جێبەجێكردنی كرابوو، بەڵام بە ھۆی نەبوونی پارەوە دواكەوت و ئێستاش دوای خەرجكردنی پارەی تێچووی پڕۆژەكە، كۆتایی ھاتووە و دەكەوێتە كار".

باسی له‌وه‌ش كرد، "ناوچەی كەسنەزان و دەوروبەری فرانبوونێكی بەرچاویان بە خۆوە بینیوە و پڕۆژەكەش سوودی زۆری دەبێت بۆ دابینكردنی كارەبای نیشتیمانی و بارگرانیی سەر ھێڵەكانیش كەم دەكاتەوە، لە ئێستادا خواستێكی زۆر لەسەر ھێڵەكانی كەسنەزان ھەیە و دەتوانین لە مەودوا كارەبا بە شێوەیەكی باشتر بگەیەنینە ھاوبەشەكانمان".

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad