English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات 
2020-07-19 [05:52 AM]

ZNA- ھەولێر 




سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، محەممەد جەواد زەریف و شاندی یاوەری کرد.
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، بۆ ھەولێر، محەممەد جەواد زەریف لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوەوە و ھەردوولا پرسە جێبایەخەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، بەرھەم ئەحمەد ساڵح و سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ زەریف گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆکەخانە، لە لایەن جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، محەممەد جەواد زەریف لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.





ئەم هەواڵە 1576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad