English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان کەلاری : پێشینەی خراپمان لەگەل رێکەوتنەکان ھەیە بۆیە نیەتی ئەم جارەش باش نیە
2020-07-19 [06:12 AM]

ZNA- ھەولێر


چاودێرێکی سیاسی ھاتنی ھێزەکانی عێراقی بۆ ناوچەی کفری بە مەترسیدار دەزانێت پێی وایە نیەتی ئەم ھێزانە باشنیە ئەمەش رێکەوتنێکە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەوە ئەنجام نەدراوە بۆیە لە ھەموو روێکەوە رێکەوتنێکی خراپە .


شوان کەلاری چاودێری سیاسی لە گەرمیان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند خەلێک نیگەرانە لە ھاتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئەوە ناوچەیە چونکە ئەزموونێکی خراپمان لەبارەی ئەو رێکەوتنانەوە ھەیە ھەروەکوو ١٦ی ئۆکتۆبەر کە تیایدا نیوەی خاکی کوردستانمان لە دەست دا .


شوان کەلاری گوتیشی ھەر جولەێکی حەشدی شەعبی یان رێکەوتنێک لە بەرژەوەندی خەلکی ھەرێمی کوردستاندا نیە وادەکات دووبارە بەشێکی خاکەکەمان لە دەست بدەین .


کەلاری ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر ئەمە رێکەوتنە دەبێت ھێزەکانی پێشمەرگە جولەیان پێبکرێت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە بەلام دەبینین تەنھا ھێزەکانی حەشدی شەعبی جولەیان پێکراوە ھاتوونەتە پێشەوە ھێزێکی زۆری عێراقی ھاتووە ھەر وەکوو لە گرتە ڤیدۆکەی ئالاکە بینیمان ئیھانە بە کورد دەکرێت .


شوان کەلاری گوتیشی پێمان وایە ھەندێ ھێزی ئەمنی ئاگاداری رێکەوتنەکەبن بەلام لە ھەموو حالەتێک دا چاوەڕێی ئەوە ناکەین رێکەوتنێکی ئیجابی بێت چونکە بۆنی رێکەوتنی ژێربەژێری لێ دێ ھەر رێکەوتنێک وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی ھەرێم ئەنجامی نەدات چاوەڕی خراپی لێدەکرێ .


کەلار راشیگەیاند چاوەڕێ دەکرێ دوای ھاتنی ئەم ھێزانە بۆ گەرمیان دووبارە بەشێک لە خەلکەکەی رووبەرووی تەعریب کردن ببنەوە و شوێن و گوندەکانیان پێ چۆلبکرێ ئەگەر ھاتنی ئەم ھێزانە بەردەوامبێت بە دلنیایەوە تەعریب کردن دووبارە دەستپێدەکاتەوە .





ئەم هەواڵە 1651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad