English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا... ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەركردەیەكی داعشیان دەستگیر كرد
2020-07-20 [08:02 AM]

ZNA – هەولێر


گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ده‌ستگیركردنی سه‌ركردیه‌كی چه‌كدارانی داعشی لەباكووری بەغدا رایگه‌یاند و دەشڵێت هەوڵەكانیان چڕ كردۆتەوە بۆ دەستگیر كردنی شانە نووستووەكانی داعش.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاشكرایكرد، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ ناوچه‌ی تارمییه هه‌واڵگری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا توانیویه‌تی سه‌ركرده‌یه‌‌كی رێكخراوی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ ناوی چەكارەكەی داعشی ئاشكرا نەكردووە.

خەفاجی دەشڵێت: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش چڕكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆیان له‌ چه‌ند شانه‌یه‌كی بچووك كۆكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ نێو باخ و ده‌وه‌ن و قامیشه‌ڵانی قه‌راغ رووبار خۆیان حه‌شارداوه.

دوای كوژرانی فه‌رمانده‌ی لیوای 59ی سوپای عێراقی له‌ ناوچه‌ی تارمییه‌ له‌ سێ رۆژی رابردوودا، پرسی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش و مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كان بووەته‌ پرسێكی گرنگی ئه‌منی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی و جوڵاندنی هێز بۆ ناوچه‌ی تارمییه‌، له‌ باكووری به‌غدا.

 





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad