English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەردی بناغەی گەورەترین دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک دادەنرێت
2020-07-20 [09:27 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گەورەترین دەڤەری پیشەسازی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سنووری دهۆک دادەنێت.

دەڤەری پیشەسازیی خۆراک دەکەوێتە ناوچەی کاشێ، لە سنووری قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆک، یەکێکە لە گەورەترین پرۆژەکانی پیشەسازی، کە خزمەتێکی زۆر نەک تەنیا بە دهۆک، بەڵکو بە هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەکات.

دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لەسەر رووبەری 1423 دۆنم زەوی دروستدەکرێت، هەروەها 229 کۆگە لەخۆدەگرێت، کە توانایان دەبێت بەرهەمی جووتیاران بۆ ماوەی چەند مانگێک هەڵبگرن.

قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە 70 ملیار و 128 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە. جگە لەوەش حکومەت هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەران دەکات تاوەکو کارگە و پرۆژەکانیان لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیە بکەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 3871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad