English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. چێڵسی گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی و له‌گه‌ڵ ئارسناڵ ده‌جه‌نگێت
2020-07-20 [09:09 AM]

ZNA - ھەولێر


 

لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی ڕوبەڕوی بانەی مانچستەر یونایتد بوویه‌وه‌.

 

یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی چێڵسی کۆتایی هات.

 

له‌ خوله‌كه‌كانی زیادكراوی گێمی یه‌كه‌م یاریزانی فه‌ڕه‌نسی ئۆلیڤێر جیرۆ گۆڵی یەکەمی بۆ چێڵسی تۆماركرد.

 

 لە گێمی دووەمیشدا ماسۆن ماونت بە لێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمیشی بۆ چێڵسی هێنا، لە خولەکی 74 مارکۆس ئالۆنزۆ پاسێکی بە ئانتۆنیۆ رودیگێری ئەڵمانی دا و ئەویش گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەی مان یونایتدیش لەلایەن برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالییەوە لە خولەکی  85 تۆمارکرا.

 

بەم ئەنجامە،یانەی چێڵسی سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەستهێنا و لەو یاری كۆتایی ڕووبەروی یانەی ئارسناڵ دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 4471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad