English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. ڕێین سه‌لام: كورد له‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی عێراقدا پێویستی به‌ مه‌رجه‌عیی سیاسیی هه‌یه‌
2020-07-20 [10:00 AM]

ZNA-هەولێر


شاره‌زایه‌كی ده‌ستووری ده‌ڵێت، كورد له‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی بۆ عێراق هاتووه‌ته‌ پێش، پێویستی به‌ یه‌كگرتوویی و مه‌رجه‌عێكی به‌هێز هه‌یه‌ و پێی وایه‌، "سه‌رۆك بارزانی گونجاوترین بژارده‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌رجه‌عه‌".

د. ڕێین سه‌لام شاره‌زای ده‌ستووری به‌ "ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس‌"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و لایه‌نانه‌ی پاڵه‌په‌ستۆیان خستووه‌ته‌ سه‌ر سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران قبووڵ بكرێت، به‌سه‌ر لایه‌نه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا دابه‌ش ده‌بن كه‌ زۆربه‌ی فشاره‌ ناوخۆییه‌كان درێژكراوه‌ی فشاره‌ ده‌ره‌كییه‌كانن.

زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌، فشاره‌ ده‌ره‌كییه‌كان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی كه‌ ئێران و ئه‌مه‌ریكان، ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی له‌ سه‌رۆك كۆمار ھێنده‌ی تر ئاڵۆزتر كردووه‌، وازھێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی واتا "سائیروون"ه‌ له‌ مافی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و سپاردنی به‌ گه‌ل، ھیچ گه‌لێكی ھه‌ڵچوو له‌سه‌ر شه‌قام بێ رابه‌ر و پێشه‌وا وا به‌ ئاسانی كۆده‌نگ نابێت له‌سه‌ر یه‌ك ناو بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، به‌تایبه‌تی له‌ وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه‌ له‌ دۆخێكی سیاسی ئاڵۆزدایه‌ و دوایه‌مین كابینه‌ی وه‌زاری به‌م شێوه‌یه‌ دروست بووه‌، 35٪‏ ی ده‌نگده‌ران چوون بۆ ده‌نگدان و به‌ نۆ مانگ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ به‌ ناچاری قبووڵ كرا، پاش 13 مانگ دانوستان كابینه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی پێكھات و ئینجا ته‌نیا 11 مانگ ته‌مه‌نی كرد.

د. ڕێین گوتی، "كورد ده‌بێ یه‌كگرتوو بێت و له‌ ده‌وری مه‌رجه‌ع و رابه‌رێكی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی كۆ ببنه‌وه‌ و یه‌كڕیز بین، یه‌كڕیزی به‌ مانای یه‌كتر كوژاندنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك ئامێره‌ جیاوازه‌كانی ئۆركسترایه‌كی موزیكی ھه‌ر لایه‌نه‌ و جیاوازییه‌كانی خۆی بپارێزێت، به‌ڵام ھارمۆنییه‌ك ھه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستاندا".





ئەم هەواڵە 1111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad