English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بڕێكی زۆر مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت
2020-07-20 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی  زاگرۆس هاتووه‌، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی  ترسناكی ماده‌ی سایپه‌رمه‌سرینه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی قڕكه‌ردا گرتوه‌ و له‌ناوی ده‌به‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بێستون عه‌لی، به‌رپرسی به‌شی یاسا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی نوسینگه‌ كشتوكاڵیه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تۆو سه‌ماد و ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌ كشتوكاڵییه‌كان به‌ جوتیاران ده‌فرۆشن، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی قڕكه‌ری (سایپه‌رمه‌سرین) قه‌ده‌غه‌كراودا گرتووه‌ كه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات.

وتی: به‌شێك له‌و مادده‌ قڕكه‌رانه‌ی له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی دروستكردنیدا بڕێكی زۆر مادده‌ی (سایپه‌رمه‌سرین) تێده‌كرێت كه‌یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان بۆئه‌وكه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، بۆیه‌ لیژنه‌ی به‌دواداچونی نوسینگه‌ كشتوكاڵیه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرێت و له‌ناوی ده‌بات‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ناوبردنی ئه‌و مادده‌ زیان به‌خشانه‌ پێویستی به‌ گه‌رمی زیاتر له‌ (1200) پله‌ سیلیزی و شوێنی تایبه‌تی دورله‌ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و رێگه‌ی زانستی هه‌یه كه‌‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان هاوكاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی سلێمانی كردووه‌ بۆله‌ناوبردنیان.

لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی كردووه‌ و له‌ نوسینگه‌ كشتوكاڵییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌وبڕه‌ زۆره‌دا گرتووه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مادده‌ زیان به‌خشانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كشتوكاڵه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad