English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەرکووک... تەقینەوەیەک له‌به‌رده‌م باره‌گای به‌در روویدا
2020-07-20 [12:25 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە بەردەم بارەگای رێکخراوی بەدر لە گەڕەکی موسەڵڵا شاری کەرکووک، برینداربوونی یەک مەدەنی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کاتژمێر ٠٨:٣٠ی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆمبێکی چێنراو لەبەردەم بارەگای رێکخراوی بەدر لە گەڕەکی موسەڵڵا شاری کەرکووک، تەقیوەتەوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، ئافرەتێک بریندار بوو کە لەو کاتەدا بەو گەڕەکەدا تێپەڕیووە و دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

به‌هۆی تەقینەوەکە، پێنج ئۆتۆمبێل و سێ خانووی دەورووبەری بارەگاکە زیانیان پێگەیشتووە.

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە ناوی ئایدن ئەحمد رايگەیاند، بەیانی کاتێک خەوتبووین، گوێمان لە دەنگی تەقینەوەیەک بوو، سەیرمان کرد خانوو و ئۆتۆمبێلەکەمان زیانی پێ گەیشتووە و جامی پەنجەرەکانی ماڵەکانی گەڕەک شکاون.

 

aa





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad