English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین نیشانەی كۆرۆنا دەستنیشانکرا
2020-07-20 [11:12 AM]

ZNA ــ هەولێر


زاناكان نیشانەیەكی نوێ و سەرەكی بۆ لیستی نیشانەكانی توشبوون بە كۆرۆنا زیاد دەكەن، ئەویش برین و سوربونەوەی پێستە كە لەسەر جەستەی كەسێك لەكۆی 11 كەسی توشبوو بە كۆرۆنا دەردەكەوێت.

 

 
توێژینەوەیەكی نوێی بەریتانی كە كینگ كۆلێژی لەندەن لەسەر زیاتر لە 20 هەزار كەس ئەنجامیداوە، باس لەوە كردووە دەتوانرێت برین و سوربونەوەی پێست بە یەكێك لە نیشانە سەرەكییەكانی كۆرۆنا دابنرێت، چونكە لەسەر جەستەی چەندین كەسی توشبوو دەركەوتووە.

ئەو كەسانەی توێژینەوەكەیان لەسەر ئەنجامداوە توشبووی كۆڤید 19 بوون یاخود گومانی توشبونیان لێكراوە، ئەنجامەكانیش دەریخستووە، 9% برینی سەر پێستیان هەبووە، هەروەها 8% دیكەش چەند نیشانە و كێشەیەكی تەندروستی لەسەر پێستیان دروستبووە.

 

پێشتر تا و كۆكە لەگەڵ نەمانی هەستەكانی تامكردن و بۆنكردن، نیشانە سەرەكییەكانی توشبوون بە ڤایرۆسەكە بوون، بەشێوەیەكی فەرمیش تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا داوای لەو كەسانە دەكرد كە ئەو نیشانانەیان هەیە پشكنین ئەنجام بدەن.

 

دكتۆر مالیۆ فالشی كە یەكێكە لە توێژەرەكان باسی لەوە كردووە، زۆرینەی نەخۆشەكان پێیان وتووین بۆ چەند هەفتەیەك كێشەی پێستیان هەبووە، مانەوەی ئەو كێشەیەش تا دوای تەواوبونی نیشانە سەرەكییەكانی دیكە لەسەریان ماوەتەوە.

 

فالشی دەڵێت " ئەو كێشە تەندروستییەی پێست كە پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە بۆ چەند شێوەیەك و لەچەند قۆناغێكی جیاوازدا لەسەر نەخۆشەكە دەردەكەوێت، هەرچەندە لە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی كۆكە و نەمانی هەستەكان كەمترە، بەڵام بۆ ماوەیەكی زیاتر دەمێنێتەوە".

 

بەڕای ئەو توێژەرە هەبونی هۆشیاری لای خەڵكی و لای پسپۆڕەكانیش یارمەتیدەر دەبێت بۆ چاودێریكردنی ئەو گۆڕانكارییانەی سەر پێست، هەروەها دۆزینەوەی نوێ لەبارەی نەخۆشییەكەوە.





ئەم هەواڵە 6370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad