English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر: ئەوانەی تاوەکو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە داوایان لێدەکەین تا کاتی دیاریکراو بیبەستن
2020-07-20 [04:17 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر رایگەیاند، لە شاری ھەولێر بە شێوەیەکی فەرمی ٢٤٢ ھەزار ھاوبەشمان ھەیە، ھەروەھا ژمارەیەکی بەکارھێنەرانمان ھەیە کە ھاوبەشیان نیە، ھەروەھا ئەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە داوایان لێدەکەین تا کاتی دیاریکراو بیبەستن.


ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە گوێرەی ئەو داتایانەی کە لە بەردەستمانن و لە کۆمپانیاکاندا ھەن لە شاری ھەولێر بە شێوەیەکی فەرمی ٢٤٢ ھەزار ھاوبەشمان ھەیە، ھەروەھا ژمارەیەکی بەکارھێنەرانمان ھەیە کە ھاوبەشیان نیە لە ھەندێک ناوچە و گوند لە سنووری بەرێوبەرایەتیەکەمان، ھەندێک ناوچەش ھەن بە تەجاوز دروستکراون، وەک مامزاوا و قەتەویە و سێبیران و سێبەردان و ھەندێک ناوچەی شاوێس و پیرزین، بەمانە ژمارەکە خۆی دەگەیێنێتە ٣٢٠ ھەزار بەکارھێنەر.


بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر گووتی: ژمارەیەک ھاوبەشی ئاوی ماڵان تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە، بۆیە داوایان لێ دەکەین تاوەکو وادەی دیاریکراو پێوەری ئاو ببەستن، رۆژی١ی٩ی٢٠٢٠ دوا وادەیە لەبەردەم ھاووڵاتیاندا و دەبێت ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە، پێوەر ببەستن، لە دوای یەکی مانگی نۆ ھیچ لاتێک بۆ ھاولاتیان درێژناکرێتەوە.


ھەروەھا ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر، ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ئەو ماڵانەی لە دوای مانگی نۆ پێوەریان نەبەستبێت، ئەوا مانگانە١٠٠ ھەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت و ئەگەر درێژەی ھەبێت مانگانە ١٠٠ ھەزار دینار بەو پارەیە زیاتر دەبێت، دوای سێ جار ئاگادار کردنەوە بۆ بەستانی پێوەری ئاو جاری چوارەم بۆ ھەر مانگێک ٢٠٠ ھەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، واتا هەر دوو مانگ جارێک کە پسولەی ئاوتان بۆ دەچێت ٤٠٠ هەزار دینار دەبێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad