English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردۆ احسان : دانانی بەردی بناغەی دەڤەری پیشەسازی خۆراک لە دھۆک یەکێکە لە پرۆژە ھەرە گرنگەکان
2020-07-20 [05:41 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرێوەبەری وەبەرھێنانی داھۆک باس لە گرنگی دانانی بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی خۆراکی لەو پارێگایە  دەکات کەلەسەر رووبەری ١٤٠٠ دۆنم زەوی بنیات نراوە ئەمەش یەکێکە لە پرۆژە ھەرە گرنگەکانی پارێزگای دھۆک و ھەرێمی کوردستان .


کوردۆ احسان بەرێوەبەری وەبەرھێنانی پارێزگای دھۆک بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمرۆ بەردی بناغەی پرۆژەێکی ستراتیژی لە دھۆک ھەرێمی کوردستان دانرا کە لەسەر رووبەری ١٤٠٠ دۆنم زەوی کە ئەمەش لە دوو بەش پێک دێت یەکێکیان تایبەت بە کۆگای ساردکردنەوەی بەرھەمە کشتوکالیەکانە بەشێکی تریشی بۆ کارگەی بەرھەمی خۆراکیە .


بەرێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆک گوتی لە رێگای ئەم پرۆژەوە دەتوانین بەرھەمێکی زۆری جوتیاران لە ناو کۆگاکاندا ھەلبگیرین و تا ماوەێکی زۆر وەک خۆی بھێلدرێتەوە ئەمەش تاوەکوو لە وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی جوتیاران بتوانین زۆرترین بەرھەم لەم کۆگایانە ھەلبگیرێت و لە کاتی پێویست بەکاربھێنرێت سەرەڕای ئەمە ھەلی کار بۆ چەندین کەس دەرەخسێنێت .


کوردۆ احسان راشیگەیاند بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەییە نەک ھەر تەنھا پارێزگای دھۆک بەلکو بەشێکی زۆر کوردستان سودمەند دەبێت ئەمەش بۆ ژێرخانی ئابووری کوردستان یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان دەتوانین لەو رگایەوە بەرھەم بۆ دەرەوەی ھەرێم عێراق بنێرین .


کوردۆ احسان گوتیشی وەکو چۆن لە بەرنامەی کابینەی نۆیەم دا ھاتووە پێویستە گرنگی بە سەرچاوەی بە دەستھێنانی داھات ھەمە جۆر بدرێت نەک تەنھا لە رێگای یەک سەرچاوەوەبێت بە دروستکردنی پرۆژەی لەمجۆرە سەرچاوەی بە دەستھێنانی داھات زیاد دەکەن دەستێکی زۆر کار دەرەخسێنێت وادەکات ھاولاتی بۆ بە دەستھێنانی داھات پشت بە کەرتی حکومی نەبەستێت داھاتی خۆی ھەبێت .





ئەم هەواڵە 1711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad