English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن سەید موراد: بڕە پارەیەك بۆ جووتیاران لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كرا
2020-07-20 [06:17 AM]

ZNA- هەولێر


 

 

 
بۆ ئەمساڵ حكوومەتی عێراقی بڕیاریداوە لە كۆی یەك ملیۆن تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان  تەنها ۳۹۰ هەزار تەن  لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

 

 

هێمن سەید موراد، بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەکالەت بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە لایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق چەكێك بە بڕی دوو ملیار دینار وەكو قۆناغی یەكەمی شایستە داراییەكانی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەولێر رەوانە كراوە، ئەو دوو ملیار دینارە دواتر بەپێی ریزبەندی پێشکەشکردنی گەنم بە سایلۆكان دەدرێتە جووتیاران، ناردنی ئەو بڕە پارەیەش هەنگاوێكی باشە بە تایبەت دوای ئەوەی دەنگۆی دواخستن و نەناردنی پارەكە هەبوو.

 

هێمن سەید موراد گووتی: لە سنووری پارێزگای هەولێر بڕیاربوو ۱۱۰ هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت تاوەك ئێستا ٨٦ هەزار تەن وەرگیراوە و پڕۆسەكەش بەردەوامی هەیە تاوەكو ئەو رێژەییە داندراوە هەمووی وەردەگیرێ ئەو پروسەیە بەردەوام دەبێت.

 

 هەروەها هێمن سەید موراد بەرێوبەری سایلۆی هەولێر بە وەکالەت ئەوەشی بۆئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: کە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواوبوو ئەوا پێویستە حكوومەتی عێراق بڕی ٥٥ ملیار دیناری دیکە رەوانە بكات بۆ جوتیاران.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1855جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad