English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر... ئەمرۆ وەزارەتی ناوخۆ ڕێكار و ڕێنمایی نوێ رادەگەیێنێت
2020-07-21 [08:11 AM]

​ZNA – هەولێر


بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە، كۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی بڕیار و رێكاری نوێ دەربكرێت، بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا.

پارێزگاری هەولێر، فەرسەت سۆفی رایگەیاند: "ئەمرۆ سێشەممە  وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن و بە دڵنیاییەوە بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە دەدرێت".

رۆژی ١١ی تەمووز بە بڕیاری پارێزگاری ھەولێر، بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە سەنتەری شار و سەرجەم قەزاکانی دیکەی سنووری پارێزگاکە لە کاتژمێر ١٢ی شەو تا پێنجی بەیانی، قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا و سەرجەم بازاڕ و دوکانەکان داخران، جگە لە دەرمانخانەکان، ھەروەھا ھاتوچۆ لەنێوان پارێزگای ھەولێر و پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەداخراوی هێڵدرایەوە و رۆژی ١٨ی مانگ جارێکی دیکە بڕیارەکە درێژکرایەوە بۆ ٢١ی تەمووز و بڕیاڕە  ئەمرۆ  سێشەممە ٢١ی تەمووز دوای کۆبوونەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دیکە دەربچێت.

ئەنادۆلو





ئەم هەواڵە 850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad