English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندام پەرلەمانێكی عێراق: سەردانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگاکان بۆ خۆدەرخستنە
2020-07-21 [08:38 AM]

ZNA – هەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیەكەی هادی عامری دەڵێت، سەردانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگاکان، بۆ خۆدەرخستنە.

میساق حامدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند، سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ بەسرە هەنگاوێکی باشە و دەبێت پارێزگاکانی دیکەش بەسەر بکاتەوە، بەڵام نابێت سەردانەکان تەنیا نمایش و خۆدەرخستنی میدیایی بێت.

ئەو پەرلەمانتارە داواشی کرد، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگاکانی دیکەش ئەنجام بدرێن و بەڵێنەکانی حکومەتیش بە کردار بکرێن.

پێشتریش ژمارەیەك پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار رەخنەیان لە كازمی گرتبوو، كە بڕیارەكانی بە كردەیی جێبەجێ نەكردووە و تەنیا پڕوپاگەندەیی میدیاییە.

 





ئەم هەواڵە 1729جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad