English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو تاران بەرێكەوت
2020-07-21 [09:19 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا  بەرەو تاران پایتەختی ئێران بەرێكەوت، بڕیارە چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكەن.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا لە بەغداوە بەرەو تاران بەرێكەوتووە.

میدیاكان ئاماژەیان بەوە داوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ئێران لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

میدیاكان باسیان لەوەیش كردووە كە مستەفا كازمی لە میانی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا ژمارەیەك پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەكات لەوانە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردووڵات لەگەڵ دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.

مستەفا كازمی دوای دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوودا، ئەمە یەكەم سەردانە كە بۆ دەرەوە ئەنجامی دەدات.

 





ئەم هەواڵە 5704جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad