English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... هۆشیاری به‌دوكان و فرۆشیاران ده‌درێت
2020-07-21 [11:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه هاوبه‌شه‌‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش هۆشداریی به‌فرۆشیار و دوكانداره‌كان ده‌دات.

شێنێ عه‌تار، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكاره‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

وتیشی: پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ‌ماده‌ی ئۆزۆن (3O) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه‌ به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه‌ شیده‌بێته‌وه‌ بۆ (2O) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (2O) به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.

راشیگه‌یاند: به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشیاری به‌ فرۆشیاران و دوكانداره‌كان ده‌دات له‌شوێنی فێنك و دور له‌ تیشكی خۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو عه‌مبار بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ك داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد و وتی: له‌كاتی هه‌بون و به‌دیدكردنی ئاوی له‌ده‌به‌نراو  له ‌شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر، له‌رێی ژماره‌ (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاردار بكه‌نه‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران.

 

 





ئەم هەواڵە 973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad