English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن تەندروستیی دڵمان بەباشی رابگرین
2020-07-21 [12:29 PM]

ZNA ــ هەولێر


پزیشکی ئەڵمانی تورستین دێل، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ ڕایگەیاند، چەند بنەمایەکی سادە هەن بۆ باشترکردنی باری تەندروستیی دڵ، باشترینیان وازهێنانە لە جگەرە.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری فۆکەس، دکتۆر تورستین، کە پلەیەکەی باڵای هەیە لە سەنتەری پزیشکی نەخۆشخانەی سانا لە دۆسلدۆرف ئاماژە بۆ دوو ڕێگای سادە دەکات بۆ پارێزگاری کردن لە تەندروستی دڵ، سیستمێکی خۆراکی ڕێک و چالاکیی جەستەیی، ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لە باشترین ڕێگاکان ڕاهێنانە جەستەییەکانە کە وادەکەن بەرگەی قورسایی زیاتر بگریت، ئەو جۆرە ڕاهێنانانە کاریگەری باش لەسەر دڵ دادەنێن.

 

پسپۆڕەکە ئامۆژگارییمان دەکات کە دووربین لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە (مصعد) و لەبری ئەوە قادرمە بەکاربهێنین، چەند خولەکێک لە ڕۆژێکدا سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی تەندروستی دڵ و دەمارەکان.

 

تورستین دەشڵێت، پێویستە دووربین لە دڵەڕاوکێ، چونکە یەکێکە لە سەرسەختترین دوژمنەکانی دڵ، دڵەڕاوکێ وادەکات خەڵکی پەنا ببەنە بەر شیرینیی و جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان، هەروەک چۆن سیستمی خەوی کەسەکە تێکدەدات.





ئەم هەواڵە 7177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad