English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سيسی بۆ به‌كارهێنانی هێز له‌ لیبیا ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی وه‌رگرت
2020-07-21 [12:27 PM]

ZNA - هه‌ولێر


په‌رله‌مانی میسر گلۆپی سه‌وزی بۆ سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی هه‌ڵكرد بۆ ئه‌وه‌ی هێز له‌ لیبیا به‌كار بهێنێت هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ جه‌نگی میلیشیا تاوانكارییه‌كان و تیرۆرستانی بیانی وه‌رگرت.

ره‌نگه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پێكدادانی سه‌ربازی له‌ لیبیا بگاته‌ ته‌قینه‌وه‌، له‌لایه‌ك هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به‌ سه‌ركردایه‌تی "خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر" شه‌ڕی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ته‌رابلوس‌ ده‌كات كه‌ وڵاتان دانیان پێدا ناوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ ملاملانێكی راسته‌وخۆی نێوان هێزه‌ بیانییه‌كان كه‌ چه‌ك و شه‌ڕكه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌نێرن كه‌ پێشێلكاری بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی چه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو سیسی وتی، میسر ده‌سته‌وه‌تان ناوه‌ستێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ راسته‌وخۆیانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میسری و لیبی.

میسر و ئیمارات و روسیا پشتیوانی حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن كه‌ مانگی رابردوو وازی له‌و جه‌نگه‌ی هێنا كردبوویه‌ سه‌ر ته‌رابلوس له‌د       ژی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا پشتیوانی ده‌كات.

وته‌بێژی په‌رله‌مانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا هاوپه‌یمانی حه‌فته‌ر وتی، په‌رله‌مان داوای له‌ قاهیره‌ كردوه‌ هێز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیا به‌كار بهێنێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌ستحۆشی له‌ میسر كرد كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جوڵه‌ی كردوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌نگداندا په‌رله‌مانی میسر وتی، هێزه‌كان به‌رگری له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌ره‌ی رۆژئاوا "ستراتیژی" ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری و چوارچێوه‌ی كاتی دیاری بكات هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ ناوی لیبیا و توركیای نه‌هێناوه‌.

 

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 4651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad