English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران به‌رزترین ژماره‌ی مردنی به‌ كۆرۆنا تۆمار كرد
2020-07-21 [02:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئێران دوای چەند ڕۆژ لە هەڵکشانی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە 229 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە کە ئەمەش بەرزترین ژمارەیە لە یەک ڕۆژدا.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران سیما سادات لاری وتی " بە داخەوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 229 لە هاونیشتمانیانی خۆمانمان لە دەستداوە."

بەم پێیەش تاکو ئیستا لە ئێران 14,634کەس بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە.

کۆماری ئێسلامی ئێران لە هەوڵی بەرنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆڤید-19دا یە و ئامارەکان ئەوە پیشان دەدەن کە لە دوو مانگی ڕابردوودا ژمارەی تووشبوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە زیادبوونە.

لاری هەروەها لە بارەی ژمارەی تووشبوانەوە وتی کە " تەنیا لە یەک ڕۆژدا 2,625 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون کە ئەمەش کۆی ئەو کەسانەی تاوەکوو ئیستا لەم وڵاتەدا تووش بوون دەگەیەنێتە 278 هەزار و 827 کەس.

بەرزبوونەوەی ژمارەکان وایکردوە کە کاربەدەستانی ئێرانی بەکارهێنانی ماسک بکەنە کارێکی زۆرەملێ و هەروەها ڕێگا بە پارێزگاکان بدەن کە کۆت و بەندی قورس بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە سەر شارەکاندا بسەپێنن.





ئەم هەواڵە 3136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad