English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ 
2020-07-21 [10:19 AM]

ZNA- ھەولێر



لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێنمایی چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ رێگەپێدان بە ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بە ھاووڵاتیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ھاتووە، "جگە لەوەی دەسەڵاتمان داوەتە پارێزگاکان داواشمان کردووە کە بە شێوەیەکی نیزامی و لە چوارچێوەی رێکارە تەندروستیەکان لە بازگەکان کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بکرێت".

ئاماژە بەوەش دراوە، "بریارماندا لە ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان ئاسانکاریی زیاتر بۆ ھاووڵاتیان بکرێت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی رێگە بە ھاووڵاتیان بدرێت".

ئێستاش بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی ھاووڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی تا ٠٢:٠٠ی دوا نیوەڕۆ لەم لینکەی خوارەوە سەردانی ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆ بکەن: 

 

https://moi.gov.krd/tregapidan/





ئەم هەواڵە 1906جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad