English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیا گەورەكان لەعێراق دەكشێننەوە بەهۆی باڵادەستی چەكدارە میلیشیاكان
2020-07-22 [09:08 AM]

ZNA- هەولێر


بەشێك لە كۆمپانیا بیانییەكان لە رێككەوتنەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورەی ستراتیژی پەشیمان دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری عێراقە، چونكە ئەوان ئامادەنەبوون پارەی خۆیان لە وڵاتێك خەرج بكەن، كە ھێشتا گرووپە چەكدارەكان تێیدا باڵادەستن و لە ھەركاتێك بیانەوێ دەتوانن دۆخی ئەمنی عێراق بشڵەژێنن.

ئامانجی مستەفا كازمی لە سەردانەكانی بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان، ڕێككەوتنی ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنانە لە عێراق، ئەمە لە كاتێكدایە لە رابردووشدا چەندین رێككەوتن لەنێوان عێراق و بەشێك لە وڵاتانی دیكە ئەنجامدراوە، بەڵام دواجار ئەم وڵاتانە ئامادە نەبوون بێنە عێراق وپڕۆژەی ستراتیژی گەورە جێبەجێبكەن. 

ھۆكارێكی دیكەی ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی عێراقە كە وایكردووە كۆمپانیاكانی وڵاتانی پێشكەوتوو لە عێراق نەمێننەوە، چونكە ھیچ كۆمپانیایەك پشتبەست نییە كە بە ملیۆنان دۆلار لە وڵاتێك خەرج بكات كە ھێشتا گرووپە چەكدارە توندڕەوەكان تێیدا باڵادەستن.

ئەگەرچی مستەفا كازمی ھەوڵدەدات عێراق لەژێر دەستی ئەم گرووپە چەكدارانە دەربێنێت، بەڵام پێدەچێ جێبەجێكردنی ئەم ئامانجە ھەروا ئاسان نەبێ، بەتایبەت كە ھێشتا گرووپە چەكدارەكان ھەڵنەوەشاونەتەوە و ھەر لایەنێكی سیاسیش خاوەن گرووپی چەكداری خۆیەتی.

 





ئەم هەواڵە 5641جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad