English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی خامنەیی: بوونی ئەمریکا لە هەر وڵاتێکدا سەرچاوەی گەندەڵی و وێرانکارییە
2020-07-22 [09:26 AM]

​ZNA- هەولێر


عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆرشی ئێران رایگەیاند، ئێران هەرگیز کوشتنی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لەبیرناکات و زەبری هاوشێوەی ئەوە لە ئەمریکا دەوەشێنێت.

رۆژی سێشەممە 21-7-2020، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و شاندی یاوەری سەردانی تارانی ئێرانی كرد و لەلایەن عەلی خامنەیی رێبەری ئێران پێشوازییان لێكرا.

بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی فەرمی خامنەیی بڵاوکراوەتەوە، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاندووە "ئێران هەرگیز نەیویستووە و نایەوێت دەست لە کاروباری عێراق وەربدات" ، هەروەها گوتیشی، "دیدگای ئەمریکییەکان بەرامبەر بە عێراق تەواو پێچەوانەی دیدگای ئێمەیە، چونکە ئەمریکا بە مانای وشە دووژمنە و عێراقێکی سەربەخۆ و بەهێزی ناوێت کە خاوەنی حکوومەتێک بێت لەسەر بۆچوونی زۆرینە پێکهێنرابێت".

خامنەیی راشیگەیاندووە: "بوونی ئەمریکا لە هەر وڵاتێکدا سەرچاوەی گەندەڵی و وێرانکارییە".

خامنەیی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێران پێشبینی دەکات بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری حکوومەت و گەل و پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکرێت و بەگوتەی خامنەیی بوونی ئەمریکا بووەتە هۆی تێکدانی ئاسایش لە عێراق.

رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گوت: "(ئەمریکا) میوانەکەتی (قاسم سولەیمانی)یان لە ماڵەکەدا کوشت و بە ئاشکرا دانیان نا بەو تاوانە، ئەمە کارێکی هەروا ئاسان نەبوو".

عەلی خامنەیی گوتیشی: "ئێران هەرگیز ئەمە لەبیر ناکات و بەدڵنیاییەوە زەبری هاوشێوەی ئەوە لە ئەمریکا دەوەشێنێت".

رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی راشیگەیاندووە کە تاران پشتیوانی لە حکوومەتەکەی کازمی دەکات وجەختی لە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندیییەکانی نێوان عێراق و ئێرانی لەسەرجەم بوارەکاندا کردووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2839جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad