English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوودا پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
2020-07-22 [11:36 AM]

ZNA-ھەولێر


دوای ئەوەی لەچەندرۆژی رابردوداسەرۆکایەتیی یەکێتی بڕیاریدا هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی كوردستان نەکرێت تاوەکو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

 

وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەرلەمان دامەزراوەیەکی نیشتمانییە گرنگە دووربێت لە دەستێوەردانی حزبی بۆیە ھیچ ھۆكارێك نابێتە رێگڕ بۆ پەكخستنی كارەكانی، چونكە پەیرەوی تایبەت بەخۆی ھەیە لە ھەر رەوشێكدا بەپێ پەیرەوەكە مامەلە دەكات ھەر بۆ ئەوەی درێژە بە كارە یاساییەكانمان بدەین پشووی ئاسایی پەرلەمان  کورتکراوەتەوە و حکومەتی ھەرێمی كوردستانیش ئامادەیی دەربڕیووە لەسەر چەند پرسێك ئاماددەی دانیشتنەكان پەرلەمان بێت.

 

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، بە دلنیایەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانیش زیاتر تایبەت دەبن بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر قەرزەكانی حكومەت و دۆخی دارایی ورەوشی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێم و لێكۆلینەوە لەسەر بۆردوومانەكانی ناوچەسنورییەكان و رەوشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی حكومەت بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad