English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ كازمی: تا ئەو کاتەی ئەمریکا لە خاکی عێراق بێت ئاسایشی ناوچەکە ناگەڕێتەوە
2020-07-22 [12:45 PM]

ZNA - هه‌ولێر


پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران و لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە قووڵبوونەوەی پێوەندیی نێوان عێراق و ئێران لە قۆناغی پاش ڕووخانی سەدام کرد و گوتیشی پێوەندیی ئاینی و فەرهەنگی و مێژوویی و ئابووریی نێوان هەردوو وڵات جێی ڕێزە و ئامادەن پەرەی زیاتر بە پێوەندییەکانیش بدەن.

قاڵیباف ئاماژەی بە پێوەندیی ئاینیی نێوان ئێران و عێراق کرد و گوتی پێشوازیکردنی عێراقییەکان لە زیارەتکارە ئێرانییەکان کە بۆ زیارەتی کەربەلا و ئیمام حوسێن دێن نموونەیێکی بەرچاوی تێکەڵاوی و پێوەندیی قووڵی فەرهەنگی و ئایینییە و بە هەمان شێوەش لایەنی ئێران پێشوازیی باش و گەرم لەو عێراقییانە دەکەن کە بۆ زیارەتی ئیمام ڕەزا دێنە مەشهەد.

ئاماژەی بە دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی کرد و گوتی تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس کە پێشەنگی شەڕی دژبە تیرۆر بوون پەڵەیێکی چڵکنی شەرمەزارییە بە نێوچاوانی ئەمریکایەوە چوونکە ترەمپ ڕاستەوخۆ فەرمانی تیرۆرکردنی ئەو دوو شەهیدەی دەرکردبوو. بۆیە لایەنی ئێرانی چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە دۆسیەی تیرۆرکرانی سەردار سولەیمانی بە شێوەیێکی جدی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

قاڵیباف دووپاتی کردەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا لە خاکی عێراق بێت ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە ناگەڕێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەندێک تەوەری دیکەشی باس کرد کە گرینگترینیان بریتی بوو لە مەسەلەی بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا و یارمەتییەکانی ئێران بۆ عێراق لە کاتی شەڕی داعش و پێگەی پەرلەمانی عێراق لە پێشخستنی سیاسەتەکانی حکومڕانیی ئەو وڵاتە.

لای خۆیەوە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش جەختی کردەوە کە هەرگیز عێراق ڕێگە نادات خاکی وڵاتەکەی ببێتە سەکۆ و مەکۆ بۆ هەڕەشە دژی هیچ دراوسێیێک و بەتایبەتی دژی ئێران.

کازمی سوپاسی یارمەتییەکانی ئێرانی کرد لە هاوکاریکردنی لەگەڵ عێراق لە مەسەلەی کۆرۆنا و پێدانی کەرەستەی پزیشکی و دەرمانی پێویست.

شایانی باسە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ سێشەممە 21ی ته‌مموز گەیشتە تارانی پێتەختی ئێران و لە لایەن حەسەن ڕۆحانی سەرۆککوماری ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا و پاش دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار و ڕێبەری باڵای ئێران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆ بووەتەوە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad