English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا... خۆپیشاندان له‌ ده‌روازه‌یه‌كی ناوچه‌ی سه‌وز ساز كرا
2020-07-22 [12:51 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزاییەتیی بەرامبەربە خراپی خزمەتگوزارییەكان بە تایبەتیش رەوشی كارەبا، سەدان كەس لە بەردەم یەكێك لە دەروازەكانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، خۆپیشاندانیان ساز كرد.

لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران داوایان كردووە رەوشی كارەبا باش بكرێت و گەندەڵكاران لە دۆسیەی وزە رەوانەی دادگا بكرێن.

خۆپیشاندەران دروشمی "گەندەڵكاران بەردەوامن لە دزینی قوتی گەل"یان بەرزكردووەتەوە.

لەمبارەیەوە خۆپیشاندەرێك بە ناوی یاس نەجەم گوتی: "وێرای ئەوەی سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی بەڵێنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاران و سزادانیانی داوە، بەڵام تا ئێستا نەمان بینوە ئەو گوفتارە بكرێت بە كردار، تا دێت رەوشی خزمەتگوزاریی بەرەو خراپتر دەچێت و گەندەڵكارانیش لە دزین بەردەوامن ".

گوتیشی:"لەئێستادا، پلەی گەرما گەیشتووەتە 50 پلەی سەدی و رۆژ بەرۆژ كاتژمێرەكانی پچڕاندنی كارەبا زیاد دەبێت، هەموو ساڵێك بەڵێن دەدەرێت رەوشی كارەبا چاك بكرێت، بەڵام ئەوە تەنها بۆ قسە، فێڵكردن لە خەڵكی و دزینی پارەیە".

لە حوزەیرانی رابردوودا، حكوومەتی عێراق دەسەڵاتی دانوستان و واژووكردنی گرێبەستێک بە بەهای زیاتر لە یەك ملیار یورۆ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وزەی كارەبا لە وڵاتدا، دابوو بە وەزیری دارایی.

بەپێی وەزارەتی كارەبای عێراق، بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەو وڵاتە، دەگاتە 13 هەزار و 500 میگاوات و پلانیش داندراوە كە لە میانی ئەمساڵدا لەڕێگەی وەگەرخستنی ژمارەیەك وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا، سێ هەزار و 500 میگاواتی دیكە زیاد بكرێت.

 

aa





ئەم هەواڵە 1171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad