English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیری لە ئەرکی یوونیتاد دەکات
2020-07-22 [02:13 AM]

ZNA- ھەولێر


نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٧/٢٠٢٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کەریم خان، ڕاوێژکاری تایبەتی تیمی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش (یوونیتاد) کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین ھەنگاوەکانی کار و ئەرکی یوونیتاد و کاریگەریی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کارەکانیان تاوتوێ کرا و ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی ھەماھەنگیی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمەکەیان کردەوە لەپێناو دابینکردنی دادپەروەری بۆ قوربانیانی دەستی داعش و دادگاییکردن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران کە دەبێتە ھۆکارێکی دروستبوونەوەی متمانە و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ سەقامگیری و پێکەوەژیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتگیریی بۆ کار و ئەرکی یوونیتاد، ئامادەییی ھەرێمی کوردستانی بۆ کارکردن لەگەڵ تیمەکە و حکوومەتی فیدرالی عێراق بۆ سەرخستنی ئەرکەکەیان دووپات کردەوە، ھەروەھا دەستخۆشی لێکردن و ھانیدان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی یوونیتاد بەپێی کات و خشتەی دەستنیشانکراویان کە لە بەرژەوەندیی ھەموو پێکھاتەکانی عێراقدایە بەوپێەی ھەمووان قوربانیی دەستی داعشن.

ەموارکردنەوەی یاسای پەیوەندار بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانباران، بایەخدان بە لایەنی پەروەردەیی بۆ قووڵکردنەوەی پێکەوژەیان و لێبوردەیی و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی تاوانەکان، پرۆسەی کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوان و بەئەلەکترۆنیکردنیان، ڕاھێنانی دادوەران و کارکردن بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە تیایدا بەڕێز کەریم خان سوپاسی پشتگیریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ھاوکاری و ھەماھەنگیی ھەرێمی کوردستانی بۆ ئەرک و کارەکانیان دووپات کردەوە.
 





ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad