English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەتی عێراق قەدەغەکردنی هاتوچۆی ته‌واوی لە جەژنی قورباندا راگەیاند
2020-07-22 [04:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی رەزامەندی نیشان دا لەسەر سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆی گشتگیر لە میانی رۆژانی جەژنی قورباندا و ئاماژەی بەوەیش دەكات كە ژمارەیەكی زۆر لە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە چاكبوونەتەوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی رەزامەندی لەسەر داواکاری وەزارەتی تەندروستیی نیشانداوە كە پێشتر بۆ راگەیاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆی گشتگیر لە رۆژانی جەژنی قورباندا، پێشكەش كرابوو.

ئاماژەی بەوەیش دا كە گرنگە قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی قورباندا رابگەیەندرێت، ئەگەر نا ئەوا بەركەوتنێكی زۆر لەنێوان هاووڵاتییاندا دروست دەبێت و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، هەر وەك لە جەژنی رەمەزانی رابردوودا، روویدابوو.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر گوتیشی: "ماوەی چەند هەفتەیەكە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد بوون، بەڵام لە بەرامبەردا ژمارەیەكی زۆر لە تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە چاكبوونەتەوە".

باسی لەوەیش كرد، ئەگەر هاووڵاتییان پابەندبن بە رێوشوێنەكانی خۆپارێزی ئەوا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەم دەبێتەوە.

سەبارەت بە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، عێراق لەنێو وڵاتانی جیهاندا ریزبەندی 23یەمی گرتووە کە بەپێی دوایین ئامارەكان، تا ئێستا 97 هەزار و 159 كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش سێ هەزار و 950 كەس گیانیان لەدەستداوە و 64 هەزار و 950ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad