English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ناسر هەرکی: میوانداری دستەی دەروازە سنورییەکانمان کرد
2020-07-22 [05:52 AM]

ZNA- هەولێر


 


لەدوای روخانی رژێمی بەعس و ئازادی عێراق لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەروازە ستوورییەکانی عێراق بە شێوەیەک لە شێوەکان ولاکران واتە تاکۆ ئێستا ل ژێر هەژموونی حکومەتدا نین.

 

دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ ۲۲ـی ۷ـی ۲۰۲۰ لە لێژنەی ئاسایش وبەرگری میوانداری دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقمان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد تاوتوێی باردۆخی دەروازە سنوورییەکانی عێراقمان کرد.

 

دکتۆر ناسر هەرکی گووتی: بۆمان دەرکەوت لە دەروازە سنووریەکان کێشە و گرفتی زۆر هەیە لە پاڵ ئەوەداگەندەلیەکی یەکجار زۆر هەیە لە دەروازە سنووریەکانی عێراق داهاتی دەروازەکان ناگەرێتەوە بۆ حکومەت بەلکۆ دەچێتە گیرفانی کەس وگرۆپەکان رێک پێچەوانەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە داهات و کۆنتڕولیان لە ژێر رکێفی حکومەتی هەرێمدان.

 

هەروەها دکتۆر ناسر هەرکی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: سەرۆکی دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق دکتۆر عمر ئەلوائیلی داوای هاوکاری  و پاڵپشتی لە لێژنەکەمان کرد بۆئەوەی زیاتر بتوانن کاریگەریان لەسەر دەروازە سنوورییەکان هەبێت ئێمەش لە لێژنە پشتگیرمان کرد و دەنگی دەگەیێنیە سەرۆکوەزیران بۆ چارەسەرکردنی ئەوگرفتانەی لە دەروازەکان بوونیان هەیە.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad