English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان زراری : هیچ هۆکارێک ناتوانێت دانیشتەکانی پەرلەمان پەک بخات
2020-07-22 [07:03 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات ھیچ ھۆکارێک ناتوانێ پەرلەمان پەک بخات لە ھەفتەی داھاتووش دانیشتنەکانی پەرلەمان دەست پێدەکەنەوە .


شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبۆتەوە و بڕیار دراوە لەبارەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، دانیشتنەکانیش لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکاتەوە، پرۆژە و پێشنیازی یاسا ھەن لە حکوومەت و پەرلەمانەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی نێردراون و دەخرێنە بەرنامەی کارەوە .


شوان زراری ئەوەشی خستە روو لە ئێستادا ھیچ ئالۆزیێک لە ناو پەرلەمان دا نیە دانشتنەکان بەرەوە دەچن و ھیچ کەسێکیش ناتوانی پەرلەمان پەک بخات .


زراری ڕاشیگەیاندلەو ماوەیەدا داوای ئامادەبوونی وەزیرەکانمان کردووە لە پەرلەمان، بۆیە هیچ دانیشتنێک نەکرا چاوەڕێی وەڵامی حکوومەت بووین، دوێنێش حکوومەت وەڵامی داوەتەوە و دانیشتنەکان بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکەنەوە .  





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad