English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامی سلێمانی: قورسترین بڕیار داخستنی شوێنی كاركردنه‌
2020-07-23 [10:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا، قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رۆحییه‌تی یه‌ك تیمیی له‌كاركردندا به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: قورسترین بڕیار داخستنی شوێنێكه‌ به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ین.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ تیمه‌ نوێكانی لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوه‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رۆحییه‌تی یه‌ك تیمیی له‌كاركردندا به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن و هه‌مو شه‌ش مانگ جارێك ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردادێت، ئه‌ندامه‌ نوێكان درێژه‌ پێده‌ری كاره‌كانی ئه‌ندامانی پێشوی لیژنه‌كانن كه‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتانی شاره‌كه‌ده‌كه‌ن.

وتی: ئامانجی سه‌ره‌كی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزادان یان داخستنی شوێنه‌كان نییه‌، به‌ڵكو گه‌یشتنه‌ به‌ ئاستێكی باش له‌ پابه‌ندبوونی خاوه‌ن شوێنه‌كانه‌ به‌ رێنماییه‌كانی كاركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان‌ بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتییان دڵنیابن له‌ كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌ پێی ده‌فرۆشرێت.

وتیشی: كار و خزمه‌تكردنی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و ‌سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه‌‌ جێگه‌ی رێز و ده‌ستخۆشییه‌، بۆیه‌ ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ساڵی (2007)ه‌وه‌ لیژنه‌كانیان دروستكردوه‌ یان وه‌ك ئه‌ندامانی لیژنه‌كان كاریانكردوه‌.

رونیكرده‌وه‌: به‌پێی به‌دواداچون لیژنه‌كان به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان كه‌مته‌رخه‌میی خاوه‌ن شوێن و ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ كاری تێداده‌كه‌ن نه‌ك چاوچنۆكی، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كان و پێدانی رێنمایی كاركردنه‌ به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ بون.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: وه‌ك قائیمقامی سلێمانی قورسترین بڕیار بۆ من داخستنی شوێنه‌كه‌، چونكه‌ ئامانجی كاركردنه‌كانمان زیان گه‌یاندن نییه‌ به‌ هیچ كه‌سێك به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ین.

 





ئەم هەواڵە 802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad