English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان... فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان 45 کەسیان کوشت
2020-07-23 [10:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانستان ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بۆ سەر ڕۆژئاوای ئەفغانستان 45 هاوڵاتی و چەکداری تاڵیبان کوژراون.

فەرمانڕەوای ناوچەی ئادراسکان لە هەرێمی هیراتی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان وتی بەلایەنی کەمەوە 8 هاوڵاتی مەدەنی لەنێو کوژراوەکاندا بوون.

وتیشی " تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوچەی خان زیارەتەوە 45 کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی تاڵیبان لەنێو کوژراوەکاندا بوون."

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان وتی لێکۆڵینەوە لە هەواڵی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات کە دەوترێت بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانەوە لە ناوچەکەدا کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڵاودەکرێنەوە. هێزەکانی بەرگری و ئاسایشی نیشتیمانی ئەرکی خۆیانە هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزن."

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 1228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad