English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە گرنگەکانی بنێشت بۆ تەندروستی
2020-07-23 [11:12 AM]

ZNA ــ هەولێر


بنێشت سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ جەستە، بەڵام پێویستە ئەو بنێشتەی دەیخۆیت بەبێ شەکر بێت، چونکە شەکر زیان بە تەندروستی دەگەیەنیت، پێگەی  medical چەند سودێکی گرنگی بنێشتی بێشەکری بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: سەرنج زیاد دەکات و یادەوەری بەهێزدەکات، یارمەتی مێشک دەدات ئۆکسجینی زیاتری پێبگات.

دوەم: سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، هەستی ئارامبونەوە بە جەستە دەبەخشێت.

سێیەم: ددانەکان دەپارێزێت و رێگری دەکات لە کلۆربونی ددان.

چوارەم: دڵەکزێ کەمدەکاتەوە ئەگەر لەدوای ژەمەکان بخورێت.

پێنجەم: بۆنی دەم خۆشدەکات.

شەشەم: یارمەتی کەسانی جگەرەکێش دەدات واز لە خواردنی جگەرە بهێنن.

حەوتەم: چارەسەری وشکی دەم دەکات.

هەشتەم: لەکاتی گەشتکردن ئازاری گوێ کەمدەکاتەوە.

نۆیەم: یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات.





ئەم هەواڵە 6178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad