English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی هه‌ولێر: پێنج رۆژە دەرمانی دژە کۆرۆنا، بۆ نەخۆشه‌كان بەکار دەھێندرێت
2020-07-23 [12:57 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بژار مووسا، گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر، رایگه‌یاند، ماوەی پێنج رۆژە لە سنووری ھەولێر دەرمانی دژە کۆرۆنا، کە هەر لە ھەولێر بەرھەم ھاتووە، بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا بەکار دەھێندرێت و تاوەکو ئێستاش بۆ کۆمەڵێک نەخۆش بەکار ھاتووە، بەڵام ھێشتا کاریگەرییەکانی دەرنەکەوتووە و رەنگە لەرۆژانی داھاتوودا کاریگەرییەکانی دەربکەوێت، کە ھەر نەخۆشێک رەنگە بە جۆرێک کاریگەریی لێ بکات.

بژار مووسا وتیشی، ھەر نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکان پێویستی بەو دەرمانە ھەبێت، بۆی بەکار دەھێنن و دەرمانەکەش بە ھیچ شێوەیەک بە پارە نییە​ و بەخۆڕاییە و لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، تەنھا ئەوانەی بیانەوێت خۆیان بیکڕن، دەچن لەدەرەوە دەیکڕن، کە دەرمانەکە بە ١٦٥دۆلارە، بەڵام پێویستە دکتۆری پسپۆڕ بڕیاری لەسەر بدات.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە ئێستادا دۆخی ١٠٠ نەخۆش لە شاری ھەولێر بە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە جێگیر نییە و بەردەوامیش چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad