English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەیەکی ئەمریکایی لە عیراق: میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئامانجی سەرەکیی ئێمە نین
2020-07-23 [04:44 AM]

​ZNA - هەولێر


فەرماندەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئامانجی سەرەکیی ئێمە نین.

جەنەڕال کەنگ ئەکمەن، جێگری فەرماندەی هەڵـمەتە سەربازیەکانی دژ بە گروپی داعش لە سووریا و عێراق دەڵێت، ئەم گروپانە ئامانجی ئێمە نین و ئیمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ درێژە پێدانی بەرەوڕووبوونەوەی هێزەکانی داعش و پێشگرتن لە بەرەسەندنی تواناکانیان چڕ کردووەتەوە.

جەنەرال ئەکمەن لە پرێس‌کۆنفرانسێکدا لە بەغدا گوتی: داعش هەڕەشەیەکی جیهانییە، بەڵام میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئێران ناوچەیی و سنووردارن. ئەمە لە کاتێک‌دایە ئەم گروپانەش لە عێراق بۆ هاوپەیمانانی دژ بە داعش جێگەی مەترسین.

ئەم فەرماندەیەی سوپای ئەمریکا هەروەها گوتی، ئێستا ٥٢٠٠ سەربازی ئەمریکایی لە عێراقن و سوپای ئەمریکا لە سوریاش شوێن پێیەکی سنوورداری هەیە.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 5212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad