English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فنله‌ندا ژماره‌یه‌ك پرسیان تاوتوێ كرد
2020-07-23 [05:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پێکا هاڤستۆ، وەزیری دەرەوەی فنلەندا کرد. نێچیرڤان بارزانی سوپاسى فينلەندای كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش هاوكاریی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، به‌تايبه‌تی لەبوارى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى به‌ پێشمه‌رگه‌.

 

کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو و دوای ئەوە هات ئێوارەی ئەمڕۆ دوای سەردانی بەغدا، هاڤستۆ سەردانی هەولێری کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

 

لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فینلەندا هاتووە، په‌يوه‌نديى فينلەندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان لە بوارە جیاجیاکاندا، كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، گرنگیی به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق له‌ پرۆسه‌ی سیاسی سه‌قامگیریی وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تيش له‌ بوارى ئابووريدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژيان له‌ هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

 

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی بە سەردانی ئەو وەزیرە دەربڕیوە و سوپاسى فينلەندای كردووە كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا هاوكارييان پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، به‌تايبه‌تيش له‌ بوارى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى به‌ پێشمه‌رگه‌ و هاوکاریی مرۆيیدا. "هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ فينلەندا و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانيا فينلەندييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه".

 

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، پێکا هاڤستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەند پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ تێکشكاندنى داعش، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پێشوازيكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان داوە. هاوکات خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى هاوبه‌ش و هه‌نگاوه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر، دووپاتكرده‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad