English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق: ڤاكسینی کۆرۆنا بەبێ بەرامبەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكەین
2020-07-25 [09:31 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق وادەی گەیشتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرادەکات و رایگەیاند، لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکەن.

حازم جومەیلی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەگەڵ هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانە لە گفتوگۆدایە کە کار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی قسەیانکردووە لەبارەی دابینکردنی ئەو ڤاکسینە و ئاگاداربوون لەوەی کۆمپانیاکە بەچی گەیشتووە.

کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بە هاوکاری کۆمپانیای بایۆنتێکی ئەڵمانی پێکوتەیەکیان دروستکردووە کە لە دوو قۆناغدا سەرکەوتوو بووە و توانیویەتی بەرگریی لەشی مرۆڤ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادبکات، بەبێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنە تەندروستییەکانی دیکە هەبێت.

دوو کۆمپانیاکە دەڵێن، پێکوتەکەیان لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنان، ئەمە لەکاتێکدایە کە هەموو کۆمپانیا رکابەرەکانی دیکە پێشتر رایانگەیاندووە، ئامادەکردنی ڤاکسین پێش کۆتایی ئەمساڵ یان پێش سەرەتای ساڵی داهاتوو ئاسان نابێت.

 

 





ئەم هەواڵە 1690جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad