English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا... چوار مووشەك ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی دەكرێت
2020-07-25 [09:42 AM]

ZNA – هەولێر


سوپای عێراق رایگەیاند، چوار مووشەک لەناو بنکەیەکی سەربازیی لە نزیک بەغدا كەوتووەتە خوارەوە ، بنكە سەربازییەكە  هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش تێدایە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێوارەی دوێنی ھەینی چوار مووشەک لە جۆری کاتیوشا لەناو بنکەی سەربازیی بەسمایە لەباشووری رۆژھەڵاتی بەغدا کەوتەخوارەوە.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە لە ئاکامی هێرشە مووشەکییەکەدا تەنها زیانی ماددی بە سەربازگە کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەوەیشی خستووەتە روو کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مووشەکەکان لەناوچەی داینییە سەربە پارێزگای سەڵاحەددین لەسنووری پارێزگای بەغدا ئاراستەکراون.

 





ئەم هەواڵە 6907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad