English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا... هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی شوێنێكی سەربازیی راده‌ست ده‌كات
2020-07-25 [10:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەكانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریكلاند لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەكانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش یەكێك لە شوێنەكانی لە بنكەی بسمایە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردەوە،، هۆكاری ئەو رادەستكردنەیش بۆ ئەو سەركەوتنانە دەگەڕێتەوە كە هێزەكانی عێراق لە شەڕی دژبە داعش بەدەستیان هێناوە.

مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریكلاند راشیگەیاندووە كە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش جێگیركردنی هێزەكانی لە عێراق رێكدەخاتەوە و باسی لەوەشكردووە كە ئەو جموجۆڵە سەربازییانە هێزەكانیان، ماوەیەكی زۆرە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق پلانی بۆ داندراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "هێزەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە حەوتەم شوێنی خۆیان كە لە میانی ئەمساڵدا لە بنكەی بسمایە جێگیركرابوون، چۆڵ دەكەن، ئەویش وەك بەشێك لە شەراكەتی بەردەوامی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش".

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەكانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریكلاند لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەی خستووەتە روو كە هێزەكانی ئیسپانیا لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی دژبە داعش رۆڵێكی سەرەكییان گیراوە لە جێبەجیكردنی چالاكییەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لە بنكەی بسمایە، چونكە مەشق و راهێنانیان بە ٥٠ هەزار كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەنجامداوە ئەویش بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشە پۆرتوگالییەكان.

لای خۆیەوە نوێنەری هێزەكانی ئیسپانیا لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەكانی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، جەنەراڵ لیۆپۆڵدۆ رامیرێز رایگەیاند كە هێزەكانیان لە بنكەی بسمایە مەشق و راهێنانی پێشكەوتوویان بە هێزە عێراقییەكان كردووە.

جەنەراڵ لیۆپۆڵدۆ رامیرێز ئاماژەی بەوەیشداوە كە هێزە ئەمنییەكان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (پاڵەوانەكانی عێراق) سەربەخۆیانە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆن دژبە داعش.

ماوەی چەند مانگێکە هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەستیکردووە بە چۆڵکردنی بنکەکانیان لە عێراق، هاوکات بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، چۆڵکردنی ئەو بنکانە، مەبەسیت لێی، رێکخستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی دژبە داعشە لە عێراق .





ئەم هەواڵە 7093جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad