English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌لاوی به‌راوردێك له‌ نێوان ئازادكردنی میڤیس و دۆزینه‌وه‌ی بكوژی خۆپیشانده‌ران ده‌كات
2020-07-25 [12:35 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی به‌راوردی نێوان كرده‌وه‌ی ئازادكردنی چالاكوانی ئه‌ڵمانی "هێلا میڤیس"‌ و  شكستی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ئاشكراكردی بكوژی خۆپیشانده‌ران كرد.

له‌ تویتێكدا ئه‌یاد عه‌لاوی بڵاوی كرده‌وه‌ وتی، چاكیان كرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چالاكوانی ئه‌ڵمانی "هێلا میڤیس"یان رزگار كرد، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌ دایه‌، ئه‌و هێزانه‌ تاكو ئێستا بۆ ئاشكراكردنی زیاتر له‌ 700 خۆپیشانده‌ری ئاشتیخواز شكستیان هێناوه‌ دوایینیشان شه‌هید "هشام ئه‌لهاشمی" بوو.

دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه‌ چالاكوانی ئه‌ڵمانی، "هیلا میڤیس" له‌ ده‌ست رفێنه‌ره‌كانی ئازاد بكه‌ن.

هێلا ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌ نزیك نووسینگه‌ی كاره‌كانی له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا له‌ لایه‌ن گرووپێكی میلیشیاییه‌وه‌ رفێندرابوو.

سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، بكوژی خۆپیشانده‌ران سزا ده‌دات، رێگه‌ به‌ "بانده‌كان" نادات ده‌وڵه‌ت بڕفێنن، وتیشی، تیرۆركردنی توێژه‌ری سیاسی "هشام ئه‌لهاشمی" كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 4753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad