English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی دھۆک: تاکو ئێستا ٣١٢ کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دھۆک چارەسەرکراون
2020-07-25 [03:59 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، لە کۆی ٣٨٥ تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٣١٢ کەس چارەسەرکراون و تەنیا ٧٣ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.


ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ شمەمە ٢٥ی٧ی٢٠٢٠ دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دھۆک دوای ئەنجامدانی ھەموو پشکنینەکان بۆیان ئەنجامەکانیان دەرچوون نێگەتیڤ و سەلامەتن و رەوانەی مالەوە کراونەوە، بەو چەندە ژمارەی گشتی نەخۆشە چارەسەرکراون لە دھۆک بوو بە ٣١٢ کەس، ئێستاش ٧٣ کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماون، لە پارێزگای دھۆک لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ٣٨٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.


بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک گووتی: ژمارەی ئەو کەسانەی کە کەرەنتینە دەکرێن لە پارێزگای دھۆک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لە پارێزگای دھۆک ئێستا ٢١ شوێنی کەرەنتینە ھەیە، تاوەکو ئێستا یازدە ھەزار و ٧٥ کەس کەرەنتینە کراون، لەوان نۆ ھەزار و ٨٩٢ کەس لە کەرەنتینە دەرچوون و ھەزار و ١٨٣ کەس لە کەرەنتینە ماون، ئەمرۆ ٢٣٦ کەسیش لە شوێنی کەرەنتینە چوونەتە دەرەوە.


ھەروەھا ھەمزە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، لە سەرەتای ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا چلوسێ ھەزار و ٩٩٢ پشکنین بۆ ھاولاتیان ئەنجام دراون، رۆژانە ئێمە چوارسەد بۆ شەشسەد پشکنین ئەنجام دەدەین، تا ئێستاش ٣٨٥ کەس ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە پارێزگای دھۆک و ٣١٢ کەسیش بە تەواوی چاکبوونەوەتەوە.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1489جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad