English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراكسیۆنی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان كەمێكی تر خۆی یەكلایی دەكاتەوە
2020-07-26 [08:35 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی گەیشتنە پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان پاش كەمێكی دیكە خۆیان یەكلا دەكەنەوە.

دوای گەیشتنیان بۆ پەرلەمان رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان بە رۆژنامەنووسانی گوت: "ئومێد دەكەین ئەوەی خێر بێت بۆ خەڵک ئەوە دەبێت".

ھەروەھا زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "کەمێکی دیکە لەبارەی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ خۆمان یەکلایی دەکەینەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی یەكێتی بە بڕیاری حزبەكەیان رایانگەیاندبوو، كە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ناكەن.

 





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad