English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ سبەی
2020-07-26 [09:13 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ کاژمێر ١١:٠٠ بکرێت، دواخرا بۆ سبەی دووشەممە ٢٧ی٧ی٢٠٢٠ لە ھەمان کاژمێردا، بە ھەمان بەرنامەی کاری ئەمرۆ و ئاماددەبوونی چەد وەزیرێک کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت. 


ئەرشەد حوسێن محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەسەر داوای چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمان داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیان کردووە بۆ سبەی دووشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ ئەوەی سەقامگیری سیاسی و کۆمەلایەتی و یەکریزی نیشتیمانی ھەبێت داواکەیان قەبوول کردووە و کۆبۆبوونەوەی پەرلەمانیان خستە بەیانی.


ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئەگەر ئەمڕۆ کۆ بوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرابا ھەریەک لە فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گۆڕان و پێکھاتەکان و سەردەم و ئازادی ئامادەبوون بەشداریی بکەن دانیشتنەکە بکەن، بەڵام فراکسیۆنەکانی یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ بڕیاریان نەدا بەشداریی لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بکەن.


ھەروەھا ئەرشەد حوسێن محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سبەی دووشەمە لە ھەمان کاتژمێری خۆیدا و بە ھەمان بەرنامەی کار کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت، سبەی بە ئامادەبوونی ھەریەک لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە و ھەروەھا ئامادەکردنی راپۆرتی وەزارەتی دارای و ئابووری و لە دانیشتنی پەرلەمان باسی لێوەدەکرێت لە سەر دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad