English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێكی دژی داعش دەست پێكرد
2020-07-26 [09:16 AM]

ZNA- هەولێر


سوپای عێراق لەپارێزگای دیالە، ئۆپەراسیۆنەكی هاوبەشی ئەنجام داوە بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەكانی داعش، ئامجشیان گەرانەوەی ئەمن و ئاسایشە بۆ ناوچەكە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراقی رایگەیاند:" ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان دەست پێكردووە بۆ لەناو بردنی شانە نووستووەكانی داعش لە پارێزگای دیالە."

ئەو گوتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە لە سێ لاوە دەستی پێكردووە ئەمەش تەواوكاری ئۆپەراسیۆنەكانی پێشووترە، ئامانج لێی گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایشە بۆ ناوچەكە، بۆ ئەوەی ئاوارەكانی ئەوناوچەیە بگەڕێنەوە شوێنەكانیان.

ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن سوپای عێراقی و پۆلیسی ئیتیحادی و چەكدارانی حەشدی شەعبی بەرێوە دەچێت.

ئەم ئۆپەراسیۆنەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی شەممە لە باكووری ڕۆژئاوای دیالە شەڕێكی توند لەنێوان داعش و حەشدی شەعبی روویداوە .

س/سكای نیوز

و/جەنگاوەر عەزیز





ئەم هەواڵە 1186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad