English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەکات
2020-07-26 [10:03 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/7/26  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کۆچبەران و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و  زەمینەخۆش کردن بۆ گەڕانەوی ئارەزوومەندانە بۆ ناچەکانیان کرا .

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران کە بە بێ هیچ جیاوازییەک پێشوازی لێکردوون و خزمەتگوزاری پێشکەش کردوون. ئامادەیی وەزارەتەکەشی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگیەکی پێویست لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان . 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە سەرباری دۆخی سەختی ئابووری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک و دووسەد هەزار پەنابەر و ئاوارە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەولەتی لەم ئەرکەدا هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن . گوتیشی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نموونەیەکی گەشی میواندۆستی و پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی تیرۆر و تۆقاندن و چەوساندنەوە ڕووی تێدەکەن.

 

No description available.





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad