English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری لە مامەڵەکردن بە جۆرە دۆلارێک دەدات
2020-07-26 [10:08 AM]

ZNA-هەولێر


بانکی ناوەندیی عێراق ھۆشداریی لە مامەڵەکردن بە جۆرە دۆلارێک، دەدات و باس لە لێپێچینەوەی یاسایی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-٧-٢٠٢٠، بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێکلام بۆ جۆرە دراوێک بە ناوی (دۆلاری لیبی) دەکرێت، بەڵام ئەو دۆلارە ساختەیە و بە فەرمی دەرنەکراوە.

بانکی ناوەندیی عێراق ھۆشداریی داوەتە ھاووڵاتییان و داوای لێکردوون بەو رێکلامانە ھەڵنەخەڵەتێن، چونکە فێڵ و تەڵەکەبازین.

ھەر لە بەیاننامەکەدا، بانکی ناوەندیی عێراق ھەڕەشەی گرتنەبەری رێککارە یاساییەکانی لە دژی ئەو کەسانەی مامەڵە بەو جۆرە دۆلارە دەکەن، کردووە و رایگەیاندووە، ”بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن“.





ئەم هەواڵە 3616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad