English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی "یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر" گەیشتە دەریای ناوەڕاست
2020-07-26 [10:27 AM]

ZNA-هەولێر


کەشتیی فڕۆکەھەڵگری ئەمریکی "یو ئێس ئێس ئایزنھاوەر" و ١٢ کەشتیی جەنگیی دیکە گەیشتنە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست.
 
بەپێی سەرچاوەکان، ئەو کەشتییە فڕۆکەھەڵگرە ئەمریکییە کە ھەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیشە، لەگەڵ کەشتیگەلە ھاوتاکانیدا لە رێگەی کەناڵی سوێسەوە گەیشتە نێو دەریای سپی و دواتر روو لە باشووری دوورگەی کریتی یۆنانی دەکات.
 
سەرچاوەکان دەڵێن ئەو کەشتییە لەگەڵ ھێزە دەریاییەکانی یۆناندا لەنێو سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتەدا مانۆڕی سەربازی دەکات. لە مانۆڕەکەدا فڕۆکەی ئێف ١٦ و ئێف ١٨ی ئەمریکی بەشدار دەبن.
 
شرۆڤەکارانی سەربازی پێیانوایە، ئەمریکا دەیەوێت پێشانی بدات کە بۆ یەکلاییکردنەوەی ھەر ناکۆکییەکی ھەڵچوو لە ناوچەکەدا ئامادەیە، بەتایبەت کە کەشتیی توێژەری "Oruc Reisy"ـی ئەمریکی لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی کریت بەدوای ھایدرۆکاربۆندا دەگەڕێت و ئەوەش ئەگەری پێکدادانی سەربازیی لەنێوان تورکیا و یۆناندا زیاتر کردووە.
 
سێشەممەی پێشوو ٢٠٢٠/٠٧/٢١ دەستەی ھایدرۆگڵۆفیی تورکیا لە شاری ئەنتاڵیا رایگەیاند، توێژینەوەکانیان بۆ گەڕان بەدوای نەوت و غاز لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە کە کەناراوەکانی نزیک لە دوورگەی رۆدس و کاستیلۆریزۆی یۆنانی لەگەڵ ناوچەی باشووری رۆژئاوای دوورگەی کریت دەگرێتەوە.
 
ئەو بڕیارەی تورکیا تەنگژەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی تووندتر کردەوە، چونکە ھەردوو وڵات گەڕان بەدوای سەرچاوە سرووشتییەکان لەنێو سنوورە ئاوییەکاندا بە مافی خۆیان دەزانن. لە کاتێکدا تورکیا دەڵێت یۆنان مافی پشکنینی بەردین و ناوچەی ئابووریی نییە، یۆنان بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە بە مافی خۆی دەزانێت و دووپاتیدەکاتەوە، بەرگری لەو مافە دەکات، تەنانەت ئەگەر ناچاربێت پەنا بۆ ھێزی سەربازی ببات.
 
بەپێی راگەیاندنەکانی یۆنان، تورکیا بەدرێژایی ناوچەی کاستیلۆریزۆ و کەناراوەکانی تورکیا نزیکەی ٢٥ کەشتیی جەنگیی خۆی بڵاوەپێکردووە. لە بەرامبەردا کەشتیگەلی یۆنانی بەتەواوی بە دەریای ئیجەدا بڵاوبوونەتەوە و چاودێریی جموجووڵی کەشتییە تورکییەکان دەکەن.





ئەم هەواڵە 2647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad