English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆرەکانی کافایین چ کاریگەرییەکیان لەسەر جەستە دەبێت
2020-07-26 [10:13 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەپێی نوێترین توێژینەوە زانستییەکان، خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان کاریگەری جیاوازیان هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ، ئەو ئاستی ئەو کاریگەریانە بەپێی جۆری ئەو کافاینە دیاریدەکرێت کە لەناو خواردنەوەکاندا هەیە.

زۆر کەس پشت بە خواردنەوەی قاوە، چا یان خوادردنەوە وەزە بەخشەکان دەبەست بۆ بەدەستهێنای وزە و زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان، لە توێژینەوە نوێییەکاندا دەریخستوە کاریگەرییەکانی ئەو خواردنەوانە لەسەر جەستەی مرۆڤ جیاوازە، جیاوازییەکش پێشت بە جۆری ئەو کافایینە دەبەستێت کە لە خوردنەوەکەدایە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایان و پشپۆڕانی زانکۆی کلارکسۆن ئەنجامداراوە و لەلایەن رۆژنامەى Neutrinos بڵاوکراوەتەوە، "ئەو خواردنەوانەی کە کافاینی سروشتیان تێدایە، کاریگەری جێگری و بەردەوامیان هەیە لەبارەی ئاستی هەستپێکردن و چاسەرەرکردنی دۆخە دەرونییەکان و کەمکردنەوەی هەستی بێزاری، بە بەراورد بەو خواردنەوانەی کە کافاینی دەستکردیان تێدایە.

لەوباەیەوە عەلی بۆلانی، پسپۆڕ لە زانکۆی کلارکسۆن رایگەیاند، جگە لە کاریگەری کافاین لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و تێگەیشتنی کەسەکان، چەندین کاریگەری فیسیۆلۆژی هەیە لە سەر فشاری خوێن و لێدانی دڵ، ئەم کاریگەریان لە کافاینی سرۆشتی ئەرێنیترن بە بەراورد بە کافاینی دەستکرد.

رونشیکردەوە، کافاینی دەستکرد لە زۆربەی خواردنەوە وزە بەخشەکاندا هەیە، بەڵام کافاینی سروشتی لە قاوە و چادا هەیە.

بەپێی دەرئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە، "کاریگەری کافاینی دەستکرد لەپاش 30 خولەک لە خواردنەوەی دەردەکەوێت، کاریگەرییەکانی لەپاش 60 بۆ 90 خولەک کەمدەبێتەوە، بەڵام کافاینی سروشتی کارگەرییەکانی هێواشتر بەرزدەبێتەوە و بۆ ماوەیەی زیاتریش دەمێنێتەوە".





ئەم هەواڵە 6928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad