English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سنوری دیاله‌ ئۆپەراسیۆن بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئه‌نجام درا
2020-07-26 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دیالەی رۆژهەڵاتی عێراق  و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان، دەست پێكرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێزە عێراقییەكان، ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و رەخساندنی كەشێكی ئارام بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی مخێسە، تەوەكەل، حەوزی دیالە، باشووری خانەقین، زور ئوم حینتە و عەبارە لە سنووری پارێزگای دیالە دەست پێكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە، ئۆپەراسیۆنەكە لە سێی میحوەرەوە ئەنجام دەدرێت كە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، هێزەكانی پۆلیسی فیدرال، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی تیایدا بەشداری دەكەن.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە لە ماوەكانی رابردوودا، قۆناغی دووەم و سێیەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق، بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی سەڵاحەددین، رۆژئاوای دیالە و باشووری رۆژئاوای كەركووك ئەنجامدرابوون كە لە میانیاندا، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون، هەروەها ژمارەیەك حەشارگەی تیرۆریستان، خاپووركران.





ئەم هەواڵە 6445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad