English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی شەهیدان له‌په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژەیاسای قوربانیانی جینۆساید تاووتوێ دەكات
2020-07-26 [12:35 PM]

ZNA-هەولێر


بەمەبەستی دانانی میكانیزمێك بۆ چاودێریكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی و تاووتوێكردنی ئەو پڕۆژەیاسایانەی ئاراستەی لیژنەكە كراون، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە 2020/7/26، لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو ژماره‌یه‌ك له‌ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبووه‌وە.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی كەسوكاری شەهیدان كرا كەئاڕاستەی لیژنەكە كراون و تیشك خرایه‌سەر چۆنیەتیی چارەسەركردنیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار. لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پڕۆژه‌یاسای ونبووەكان كراو لەلایەن سەرۆكی لیژنەوە داوا لەتەواوی ئەندامانی لیژنەكە كرا سەرنج و تێبینییەكانیان لەسەر پڕۆژەیاساكە ئامادە بكەن بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی زیاترى و ئامادەكردنی بەمەبەستی خستنەبەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای قوربانیانی جینۆساید كراو لەلایەن سەرۆكی لیژنەوە داوا لەئەندامان كرا گرنگیی تەواو بەتێبینی و سەرنجەكانیان بدەن له‌پێناو بەرژەوەندیی ئه‌و توێژە.

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دانانی میكانیزمێك بۆ چاودێریكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی كه‌سەر بەوەزارەتی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی-ن كرا بۆ گێڕانه‌وه‌ى مافی راستەقینه‌ى خۆیان.

لەكۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنە بڕیاریدا دوای جەژن سەردانی مەیدانیی تەواوی ئەو فەرمانگانە بكات كەسەر بەوەزارەتی شەهیدانن و چاودێریی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بكەن و لەنزیكەوە ئاگاداری هەنگاوەكان بكەن.

لیژنەكە بڕیاری ئەوەشیدا كە هەر پڕۆژە یاساییەك ئاڕاستەی لیژنەكەیان بكرێت، ئەوە كۆبوونەوەی تایبەتی بۆ بكرێت و بەتەواوەتی تیشكی بخرێتەسەری و كاری جدی لەسەر بكەن.





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad